چاویارنیوز ـــ دادگایەکی ئیسپانیا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر “کارلۆ ئەنچیلۆتی” ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید سەپاند.
دادگایەکی ئیسپانیا ڕۆژی چوارشەممە سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر “کارلۆ ئەنچیلۆتی” ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیلدا سەپاند. هەروەها دادگای مەدرید ئەنچیلۆتی بە بڕی 386 هەزار یۆرۆ غەرامە کرد (452 هەزار و 187 دۆلار). داواکاری گشتی ئیسپانیا ئەنچیلۆتی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە ساڵانی 2014 و 2015 دا یەک ملیۆن یۆرۆ باجی نەداوە. ئەوان داوای زۆرترین سزایان کرد کە چوار ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ بکرێت بە دوو تۆمەتی ساختەکاری لە باجدا بوو. لە مانگی ئاداری 2024، داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە ئەنچیلۆتی کۆمپانیای ساختەی بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی داهاتی راستەقینەی خۆی. بە وتەی ئەوان ناوبراو کۆمپانیایەکی لە دورگەکانی ڤێرجین دامەزراندووە کە هیچ چالاکییەکی ئابووری ڕاستەقینەی نەبوو و تەنها ئامرازێک بوو بۆ خۆدزینەوە لە باج.
لە ئیسپانیا، دادوەر دەتوانێت سزای زیندانی کەمتر لە دوو ساڵ بۆ ئەو کەسانە هەڵپەسێرێت کە تۆماری تاوانیان نییە. لەبەر ئەوە، ئەگەری سزای زیندانی بۆ ئەنچیلۆتی کەمە، هەرچەندە داواکاری گشتی داوای سزای نزیکەی پێنج ساڵی بۆ کرد. یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی ئەنچیلۆتی گوتی پارێزەرەکانی پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگا دەکەن. تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بڕیارەی دادگا نەداوە.
ئەنچیلۆتی کە مانگی ڕابردوو بوو بە 66 ساڵ، یەکێکە لە سەرکەوتوترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ. ئەو تاکە ڕاهێنەرە کە پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەورووپای بردووەتەوە، سێ جار لەگەڵ ڕیال مەدرید و دوو جار لەگەڵ ئەی سی میلان. هەروەها تاکە ڕاهێنەرە کە خولی ناوخۆیی لە هەر پێنج خولی گەورەی ئەوروپا (ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) بردووەتەوە.
No Comment! Be the first one.