چاویارنیوز ــــ بڵاوکراوەیەکی بەناوبانگی مەدرید، سعودییەکان بە هۆکاری ناکۆکییەکەی پیاوی ساڵی فیفا لەگەڵ ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دەزانێت.
بڵاوکراوەی “ئاس”ی ئیسپانی دەڵێت؛ “ڤینیسیۆس جونیۆر” بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید یاخی بووە، چونکە ئۆفەرێکی چەند سەد ملیۆن دۆلاری لە سعودیەوە وەرگرتووە.
سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە گرێبەستێکی پێنج ساڵەی پێشکەش بە باشترین پیاوی ساڵ لە فیفا کردووە بە بەهای یەک ملیار دۆلار.
ئەو ئۆفەرەی سعوودیە بۆ ڤینیسیۆس 10 هێندەی مووچەکەیە لە ڕیاڵ مەدرید.
سعودییەکان لە ساڵی ڕابردووەوە سەرقاڵی پڕۆژەیەکن بۆ دامەزراندنی ڤینیسیۆس. بەپێی هەواڵی میدیا ئیسپانییەکان، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی ڕابردوودا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە.
بەڵام دابەزینی ئەم دواییەی ڤینیسیۆس و داواکاری زیادەڕۆیی یاریزانەکە بووەتە هۆی ئەوەی ئەم ڕێککەوتنە نەکرێت.
بڵاوکراوەی ئاسی بەریتانی دەڵێت: ڤینیسیۆس بە دوای “وەرگرتنی پارە” لە یانەی ڕیال مەدرید دەگەڕێت، بەڵام “فلۆرێنتینۆ پێرێزی” سەرۆکی یانەکە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە سنووری مووچەی یانەکە بشکێنێت بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە درێژ بکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەی مەدرید، ڤینیسیۆس ڕازی نییە بە وەرگرتنی مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ کە دەبێتە یاریزانێک کەوا زۆرترین مووچە لە یانەی ڕیال مەدرید وەردەگرێت. ئۆفەرە فەلەکییەی سعودییەکان ئەو یاریزانەی یاخی کردووە و ئەم هەڵسوکەوتەش وایکردووە سەرکردەکانی یانەکانی ڕیال مەدرید بەجدی بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.
No Comment! Be the first one.