چاویارنیوز _ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوورخستنەوەی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەكەی راگەیاند.
ماڵپەڕی فەرمی ئینتەر میلان رایگەیاند؛ بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی سیمۆنی ئینزاگی هەڵوەشایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سیمۆنی ئینزاگی پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە دەكات و ئەركی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە وەردەگرێت.
ئینتەر میلان وەرزی رابردوو نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و وەرزێكی سفر نازناوی بەڕێكرد.
لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا و لە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیاش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە ئەیسی میلان دۆڕا و هەروەها سوپەری ئیتاڵیاش بەرامبەر میلان شكستیهێنا.
ئینزاگی وەک راهێنەری ئینتەر 217 یارییكردووە و 141 یاریی براوە بووە و 41 یاریی یەكسان بووە و 45 یارییش دۆڕاوە.
No Comment! Be the first one.