چاویارنیوز ـــ یاریزانی تێنسی یەکەمی جیهان خۆی ئامادە دەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم گراند سلامە بەناوبانگ بە مەشقی چڕ و تێگەیشتنێکی قووڵ لە چیمەنی ویمبلدۆن.
“یانیک سینەر” یاریزانی تێنسی ئیتاڵی و یەکەمی ئێستای جیهان وردەکارییەکانی ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن 2025 ئاشکرا کرد. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری GQ ی بەریتانی ئاماژەی بە گرنگی تێگەیشتنی باشتر لە چیمەن کرد و وردە وردە چڕی مەشق و ڕاهێنان زیاد دەکات.
سینەر ڕوونیکردەوە: هەموو ساڵێک تێگەیشتنێکی باشتر بەدەست دەهێنم لە چۆنیەتی یاریکردن و جوڵە لەسەر ئەم ڕووە چونکە چیمەنەکە بەڕاستی بێهاوتایە. ئێمە هەمیشە مەشق دەکەین و گۆڕانکاری بچووک دەکەین. هەروەها باسی بارودۆخی جەستەیی خۆی کرد و گوتی: لەڕووی جەستەییەوە هەموو شتێک زۆر باشە، بەڵام ئێمە هێشتا بەرەو پێش دەچین. لەبەر ئەوە لەم ڕۆژانەدا ڕاهێنان زۆر چڕ و درێژ بووە، ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە من پێویستم پێیە، بەتایبەتی پێش پاڵەوانێتییەکی گەورە وەک ویمبلدۆن، پێویستە دەستبەجێ بگەمە ئەوپەڕی چڕی. بزانین چ جۆرە نمایشێک پێشکەش دەکەم.
یانک سینر لە خولی یەکەمی ویمبلدۆن لەگەڵ هاوڵاتییەکی خۆی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.