چاویارنیوز ـــ یەکێتی تۆپی پێی ئێران پشکی خۆی لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا بەرزکردەوە بە سەرکەفتن لە ڕیزبەندیدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ریزبەندی نوێی خولی تۆپی پێی ئاسیا ڕاگەیندرا کە تێیدا خولی ئێران یەک پلە بەرزبووەوە و گەیشتە پلەی پێنجەم لە ئاسیادا.
ئەم بەرزبوونەوەیە بە یەک خاڵ مانای بەرزبوونەوەی پشکی تۆپی پێی ئێران بۆ وەرزی 2027-2028 لە 1+1 بۆ 1+2 دەگەیەنێت. پێشتر قەتەر لە ڕیزبەندی تۆپی پێی ئاسیا پلەی پێنجەمی هەبوو، بەڵام لە ڕیزبەندییە نوێیەکەدا ئێران لە قەتەر تێپەڕیوە.
بەگوێرەی هاوکێشەی ماڵپەڕی Footy Ranking، تۆپی پێی ئێران بۆ وەرزی 2027-2028 ی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 خاڵی راستەوخۆی هەیە. سەرەڕای ئەوەش، پشکێکی راستەوخۆی لە چامپیۆنس لیگ دەبێت، کە رێگە بە 4 یانەی ئێرانی دەدات بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی ئاسیا بکەن.
No Comment! Be the first one.