چاویارنیوز ـــ شەپۆلی گەورەی هەڵمەتی چەند سەد ملیۆنی ئەستێرەی لیڤەرپوول دژی ئیسرائیل گەیشتە تۆپی پێی ئیتاڵیا.
پرۆژە گەورەکەی ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل بەهۆی کوشتنی یاریزانانی تۆپی پێ لە غەززە گەیشتووەتە تۆپی پێی ئیتالیا. بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن “ANSA” ئاژانسی فەرمی ئیتاڵیاوە، ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا نامەیەکیان ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە کردووە کە داوای ڕاگرتنی ئیسرائیلیان لە یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا و فیفا کردوە.
ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٣ مانگ لە سەرەتای شەڕی غەززە تا ئێستا ٥٠٢ یاریزانی تۆپی پێی لە غەززەدا کوشتووە.
شەپۆلی ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل لە هەڵمەتی ١١٢ ملیۆن کەسی محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولەوە دەستی پێکرد، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی سانسۆرکردنی شوێنی کوژرانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەلەستینی “سولەیمان عوبێد” لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
لە هەفتەی ڕابردوودا داوای ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل لە ئەوروپا گەیشتە لووتکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاندەرانی مانچستەر یونایتد و هاندەرانی لیڤەرپوول و ڕاهێنەرانی تۆپی پێی ئیتاڵیا داوای ڕاگرتنی تۆپی پێ ئیسرائیلیان کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا (Assoallenatori) لە نامەیەکدا بۆ گابرێل گراڤینا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، داوایان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و فیفا کردووە بۆ ماوەیەکی کاتی ئیسرائیل لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕابگرن.
ڕێنزۆ ئۆلیڤیێری، سەرۆکی یەکێتی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا، وتی کە “ئەم داواکارییە نابێت تەنها ئاماژەیەکی سیمبولی بێت، بەڵکو هەڵبژاردنێکی پێویست بێت کە وەڵامی فەرمانێکی ئەخلاقی هاوبەش دەداتەوە لەلایەن تەواوی دەستەی کارگێڕی.”
No Comment! Be the first one.