چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەرێکی دیار و شارەزای تۆپی پێی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێران ڕکابەرێکی زۆر جدی و کوالیتی زۆر بەرزە.
چێرنیشۆف، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ستایشی هێزی تۆپی پێی ئێرانی کرد و وتی: ئەم تیپە بە یەکێک لە پێشەنگ و گەورەکانی تۆپی پێی ئاسیا دادەنرێت و زۆر بەهێزە. هەمیشە لە مۆندیالدا یاریزانێکی ئاسایی بوون. ئێران یاریزانی گەورەی هەیە لە تۆپی پێی ئەوروپا و ئاسیادا کە لە تیپە دیارەکاندا یاری دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە یارییەکەی بەرامبەر ئێران سوودبەخشە بۆ هەڵبژاردەی ڕووسیا، زیادی کرد: ئێران ڕکابەرێکی زۆر جدی و کوالیتی بەرزە.
ڕاهێنەرە دیار و شارەزاکەی تۆپی پێی ڕووسیا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی ڕووسیا بۆ ماوەیەک ڕاگیرا و دوای کۆتایی هاتنی ئەم ڕاگرتنە، ئێران بەهێزترین تیپە کە ڕووبەڕووی دەبینەوە و ئەمە دەتوانێت یارییەکی زۆر باش بێت بۆ ئێمە.
No Comment! Be the first one.