چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی تۆپی بالەی فەرەنسا لە قۆناغی کۆتایی خولی نەتەوەکاندا بە سلۆڤینیا دۆڕا و لە یارییەکە دوورخرایەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی بالەی فەرەنسا کە پاڵەوانی دوایین خولی نەتەوەکان بوو و دووجاریش خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بوو، لە قۆناغی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا نەیتوانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوێت و بە ئەنجامی ٣-١ بە تیپێکی شایستەی سلۆڤینیا یارییەکەی دۆڕا.
ئەم ئەنجامە لە پێشبڕکێی ئەمساڵدا سوپرایزێکی گەورەیە؛ فەرەنسا بە تێکەڵەیەک لە ئەستێرە بەناوبانگەکان و وەک یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ پاڵەوانێتییەکە هاتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام بەرامبەر تیپێکی یەکگرتوو و ئامادە و بەتوانای سلۆڤینیا شکستی هێنا و زوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
سلۆڤینیا، بە یارییەکی سەرنجڕاکێش و بێ هەڵە، توانی پاڵەوانی پێشوو لە یارییە دوور بخاتەوە و نیشان بدات کە هیچ تیپێک لەم قۆناغەی پێشبڕکێکەدا نابێ بە کەم سەیر بکرێت.
دوێنێش هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەرازیل و فەرەنسا سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
لە دوایین یاریشدا ژاپۆن و پۆڵەندا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. ئەم قۆناغە لە شاری نینگبۆی چین بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.