چاویارنیوز ـــ گواستنەوەی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی نەسر مشتومڕێکی گەورەی لەتۆپی پێی سعودیەدا دروستکردووە.
“ئینیگۆ مارتینێز” بەرگریکاری بەرشەلۆنە تەمەن 34 ساڵ لە شەوی ڕابردووەوە بۆتە جێگەی سەرنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێکس لە سعودیە و ناکۆکییەکی گەورە لەنێوان هاندەرانی یانەی نەسر و هیلال لەسەر بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هەیە.
ڕۆمانۆ باوڕپێکراوترین رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەو، شەوی رابردوو گواستنەوەی ئەم بەرگریکارەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی نەسر پشتڕاستکردەوە، ئەمەش ناکۆکییەکی گەورەی لێکەوتەوە. هاندەرانی یانەی هیلال ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر حکومەتی سعودیە سەبارەت بە خەرجکردنی 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانێک کە نزیک بووەتەوە لە کۆتایی ژیانی پڕۆفشناڵی خۆی.
ماڵپەڕی وەرزشی سپۆرت لەمبارەوە نووسیویەتی: هاندەرانی هیلال پێیان وایە نەسر پارەی حکومەتی سعودیەی خەرج کردووە بۆ کڕینی یاریزانێک کە بەهای تەنیا 10 ملیۆن یۆرۆە، لەکاتێکدا یانەکەش 40 ئەوەندەی زیاتری بۆ خەرج کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا هاندەرانی یانەی نەسر دەڵێن مارتینێز بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە ڕێگە دەدات گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ سزایەک بدات ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەی لە دەرەوە پێگەیشت و بۆیە بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەی نەسر کردووە.
No Comment! Be the first one.