چاویارنیوز – جاک فلێچەر، یاریزانی لاوی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد و کوڕی دارێن فلێچەر ئەفسانەی پێشووی شەیتانە سوورەکان باسی لە ئەزموونی جیاواز و سەختی یاریکردن لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد دوای ئەوەی یەکەم یاری خۆی بۆ تیپی یەکەمی یانەکەی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدا.
فلێچەر کە دووەم یاری فەرمی خۆی لەگەڵ تیپی باڵای مانچستەر یونایتد لە یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ ئەنجامدا، ئاماژەی بە جیاوازییە بەرچاوەکەی نێوان تۆپی پێی بنەڕەتی و پریمەرلیگ کرد و وتی: “ئەوە تەواو جیاوازە؛ بازدانێکی گەورە. چڕی یارییەکە و ئاستی یاریزانەکان بەڕاستی بەرزە. برۆنۆ گویماریس خەیاڵییە؛ ئەوە تەنها یاری دووەمی من بوو و ناچار بووم بۆ ماوەی 45 خولەک بەرامبەری ڕابکەم”. جۆلینتۆن، تۆنالی… هەموویان لە پلەی جیهانین بەڵام من ئەو تەحەدایەم زۆر خۆشویست.
ئەو گەنجە هەروەها ڕۆژانی ئەم دواییەی خۆی بە یەکێک لە باشترینەکانی ژیانی خۆی وەسف کرد و دەشڵێت: ئەم شەش ڕۆژە باشترین ڕۆژەکانی ژیانم بووە، یەکەم یاریم بەرامبەر ڤێلا ئەنجامدا و یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ وەک خەونێکی کریسمس وا بوو، بەڕاستی باشترین دیاری کریسمسم دەستکەوت.
فلێچەر لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە ئەو ساتەی دا کە هاتە ناو یاریگا بەرامبەر بە نیوکاسڵ و وتی: مەیسۆن قسەی لەگەڵ ڕاهێنەرەکە دەکرد و لەناکاو گوتیان “وەرە”، ڕاهێنەرەکە چەند ئامۆژگاریەکی تاکتیکی پێدام و تەنها ویستم باشترینی خۆم پیشان بدەم و هیوادارم بتوانم باشتر بم.
هەروەها ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد هیوادارن ئەو یاریزانە لاوەی هێڵی ناوەڕاست بەردەوام بێت لە گەشەکردن و گونجاندن لەگەڵ ژینگەی پریمەرلیگ، لە داهاتووشدا ڕۆڵی گەورەتر لە تیپەکەدا ببینێت.
No Comment! Be the first one.