چاویارنیوز ــــ هێرشبەرە ئێرلەندییەکەی برایتۆن به شێوەی قەرزی چووه ڕیزی ڕۆما.
یانەی ڕۆما دوێنێ چوارشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ “ئیڤان فێرگسۆن” لە برایتۆن کردووە بە گرێبەستێکی یەک ساڵ. گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئیرلەندییە بۆ تیپی گاسپێرینی بە گرێبەستێکی قەرز بە بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ و بژاردەی کڕین بە 38 ملیۆن یۆرۆ تەواو بوو.
ئیڤان فێرگسۆن تەمەن 20 ساڵ کە لە ساڵی 2021 ەوە لەگەڵ برایتۆن بووە، 80 یاری لە پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەکان بۆ ئەم تیپەی پرێمەرلیگ ئەنجامداوە، 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئاسیستی پێشکەش کردووە. لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوودا بە شێوەی قەرز چوو بۆ وێست هام کە لە 8 یاریدا نەیتوانی هیچ گوڵێک تومار بکات.
No Comment! Be the first one.