چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی تۆپی پێی لیڤەرپوول ڕیکۆردێکی نەرێنی و مێژوویی تۆمارکرد، لە درێژەی ئەنجامە ناجێگیرەکانی بەرامبەر تیپەکانی پایتەختی ئینگلتەرا.
لیڤەرپوول سێ یاری لەسەریەک بەرامبەر تیپەکانی لەندەن دۆڕاندووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا. تیپەکەی ئارن سلۆت کە هەمیشە بە یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ نازناوی خولی ئینگلیزی دادەنرێت، لەم سێ یارییەدا تووشی ئەم ئەنجامانەی خوارەوە بووە:
بە ئەنجامی 1-2 دۆڕان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس
بە ئەنجامی 1-2 دۆڕان بەرامبەر چێڵسی
بە ئەنجامی 2-3 دۆڕان بەرامبەر برێنتفۆرد
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە تیپەکانی لەندەن بوونەتە کێشەیەکی نوێ بۆ لیڤەرپوول، تیپێک کە هەمیشە لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر تیپەکانی لەندەن لە وەرزەکانی پێشوودا ئەنجامی لەباری بەدەستهێناوە. شارەزایان پێیان وایە لەدەستدانی تەرکیز لە یارییە گرنگەکان و کێشەکانی بەرگری گرنگترین هۆکارن بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم شکستانە. ماوەتەوە بزانین یاریزانانی ئارن سلۆت و لیڤەرپوول چۆن ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنن و متمانەی خۆیان لە کێبڕکێ لەگەڵ ڕکابەرە لەندەنییەکانیان لە ماوەی وەرزدا دەگەڕێننەوە.
لە ئێستادا لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە، یاریزانەکانی ئارن سلۆتیش لە کۆی 9 یاریدا پێنج بردنەوەیان بەدەستهێناوە و 4 یارییان دۆڕاندووە.
No Comment! Be the first one.