چاویارنیوز ـــ بارسێلۆنا بەنیازه 7 یاریزان بۆ فرۆشتن تۆمار بکات بە مەبەستی ڕاکێشانی یاریزانێکی ئەستێرە.
لەکاتێکدا یانەی بارسێلۆنا خەریکە گرێبەستی گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام ڕاپۆرتی ئەمڕۆی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت یانەکە 7 یاریزانی خستووەتە لیستی گواستنەوەوە بۆ کەمکردنەوەی مووچە و مسۆگەرکردنی گواستنەوەی سەرکەوتووانەی ویلیامز.
ویلیامز بە یەکێک لە بەهرەمەندەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا دادەنرێت.
پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە گرێبەستێک لەنێوان بارسێلۆنا و بیلباو بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستێکی 6 ساڵە لەگەڵ ویلیامز هەیە.
ڕۆژنامەی ئیسپانی دەڵێت ئەو 7 یاریزانەی کە بۆ گواستنەوەی ویلیامز قوربانی دەکرێن بریتین لە: ئانسو فاتی، پاو ڤیکتۆر، پابلۆ تۆری، ئیناکی پێنا، ئەندرێس کریستنسن، ئۆریۆل ڕۆمیۆ و مارک ئاندرێ تێر شتگن. بەگوێرەی راپۆرتەکەی موندۆ دەرچوونی ئەم 7 یاریزانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچەی بارسێلۆنا بەڕێژەی نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ و و دەبێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ تۆمارکردنی گرێبەستەکانی ویلیامز و گارسیا.
No Comment! Be the first one.