چاویارنیوز ـــ مانچستەر یونایتد ئامادەیە کاسیمیرۆ لە پێکهاتەکەیدا بهێڵێتەوە، بەڵام تەنها ئەگەر یەک مەرجی سەرەکی جێبەجێ بکرێت، ئەو مەرجەش کەمکردنەوەی بەرچاوی مووچەی هەفتانەیە.
ئەو یاریزانە بەڕازیلییە تەمەن 33 ساڵە، کە یەکێکە لە پڕداهاتەرین یاریزانانی ئۆڵدترافۆرد، تەنها ساڵێک ماوە بۆ تەواو بوونی گرێبەستەکەی و داهاتووی گومانی لەسەرە. بەڵام یانەکە بژاردەی ئەوەی هەیە گرێبەستەکەی بۆ 12 مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ESPN، ئەگەر کاسیمیرۆ بیەوێت لە مانچستەر بمێنێتەوە، ئەوا دەبێت ڕازی بێت بە کەمکردنەوەی بەرچاوی مووچەکەی. ئەم بڕیارە بەشێکە لە سیاسەتە نوێیەکەی یانەکە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر مووچە، سیاسەتێک کە دوای ڕۆیشتنی یاریزانە گرانبەهاکانی وەک دەیڤید دیخیا و ڕافایل ڤاران و مارکوس ڕاشفۆرد پەیڕەو دەکرێت.
بەڵام ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد هێشتا ئەزموونی کاسیمیرۆ بە نرخ دەزانێت و وەک یاریزانێکی سەرەکی لە بنیاتنانەوەی هێڵی ناوەڕاستدا دەیبینێت. ئامۆریم پلانی هەیە لە هاوینی داهاتوودا چاکسازییەکی گەورەی هێڵی ناوەڕاست بکات.
یونایتد هاوینی ڕابردوو ئارەزووی گواستنەوەی کارلۆس بەیلی لە یانەی برایتۆن بوو، بەڵام نرخی یانە ئینگلیزییەکە بە 100 ملیۆن پاوەند ڕێگری لە گواستنەوەی کارلۆس بەیڵ کرد.
ئێستادەبێ چاوەڕوان بین لە چەند مانگی داهاتوودا چی بەسەر ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵەدا دێت.
No Comment! Be the first one.