چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی بۆروسیا دۆرتمۆند لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 لە بەرامبەر ڕکابەرێکی باشووری ئەفریقا یارییەکەی بردەوە.
دۆرتمۆند دوێنێ شەو کاتژمێر 19:30 خولەکی شەممە بەرامبەر مامێلۆدی سەنداونز یاریی کرد لە بەردەوامی یارییەکانی گروپی شەشەمی جامی جیهانی یانەکانی 2025 و بە ئەنجامی 4 بەرامبەر 3 لە ڕکابەری باشووری ئەفریقای بردەوە.
بۆ یانەی دورتمۆند، فیلیکس نمیچا لە خولەکی (16)، سێرهۆ گیراسی (34)، جود بێڵینگهام (45) و مادو (60) گوڵیان تۆمار کرد، هەروەها گۆڵەکانی سەنداونز لەلایەن لوکاس ریبیرۆ لە خولەکی (11)، ڕینس (62) و لیبۆ مۆتیبا (90) تۆمارکرا. لە یارییەکی دیکەی ئەمشەودا ئینتەر کاتژمێر 22:30 ڕووبەڕووی یانەی “ئوراوا رێدز” ی ژاپۆن دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.