چاویارنیوز ـــ ئەمجارە هێرشبەری ئیتالی هەڵبژاردەی “ڤیولا” بووە بە ئامانجی گوستنەوەی مانچستەر یونایتد.
یانەی مانچستەر یونایتد کە تا ئێستا توانیویەتی گرێبەست لەگەڵ “ماتیوس کونهای” بەرازیلی لە وۆڵڤرهامپتۆن و “دیگۆ لۆنی” پاراگوای لە سێرۆ پۆرتینۆ بکات بۆ بەهێزکردنی پێگەی هێرشبەر و بەرگری چەپ، بەنیازە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ بکات ئەگەر بتوانێت بۆشایی پێویست لە پێکهاتەکەدا دروست بکات بە فرۆشتنی یاریزانێک.
ڕۆژنامەی “Athletic” ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە مانچستەر یونایتد زۆرترین بایەخی نیشانداوە لە نێو یانەکانی پرێمەرلیگدا بۆ کڕینی “مۆیس کین”.
هێرشبەری ئیتالی فیۆرێنتینا بڕی 52 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستەکەیدا هەیە، کە دەکرێت تا 15 ی تەمموز جێبەجێ بکرێت.
ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە کە مێژوویەکی یاریکردنی بۆ یوڤێنتوس، پاریس سانجێرمان و ئێڤەرتۆن هەیە، تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2029 گرێبەستی لەگەڵ فیۆرێنتینا هەیە. ئەم هێرشبەرە ئیتاڵییە وەرزی ڕابردوو 44 یاری لە پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەکاندا بۆ یانەی مۆری فلۆرێنسا ئەنجامداوە و 25 گۆڵی تۆمارکردووە.
No Comment! Be the first one.