میلان راهێنه‌ری نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
چاویار _ دوای ئه‌وه‌ی میلان ئیگلی تارێ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری نوێی وه‌رزشی دیاریكرد ئێستا یانه‌كه به‌دوای راهێنه‌رێكی گونجاو بۆ تیپه‌كه ده‌گه‌رێت و چه‌ند ناوێكیش به‌ربژێرن. رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی...
چاویار _ دوای ئه‌وه‌ی میلان ئیگلی تارێ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری نوێی وه‌رزشی دیاریكرد ئێستا یانه‌كه به‌دوای راهێنه‌رێكی گونجاو بۆ تیپه‌كه ده‌گه‌رێت و چه‌ند ناوێكیش به‌ربژێرن.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی رۆدی گالێتی له هه‌ژماری خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس رایگه‌یاندووه، یانه‌ی میلان ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه ئالێگری بكاته‌وه راهێنه‌ری یانه‌كه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شی ئاشكراركردووه، میلان گفتۆگۆكانی له‌گه‌ڵ ئالێگری ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه له بڕیاردان هیچ په‌له‌ی نیه، چونكه چه‌ند ئۆفه‌رێكی دیكه‌شی پێشكه‌شكراوه و دیاترین ناپۆلیه ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی.
گالێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، میلان پلانی دووه‌میشی پلادینیی راهێنه‌ری یانه‌ی فیۆرێنتیایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئالێگری نه‌گاته رێكه‌وتن ئه‌وا راهێنه‌ره‌كی فیۆرێنتینا بژارده‌ی دووه‌می ده‌بێت.
میلان وه‌رزی رابردوو یه‌كێك له خراپترین وه‌رزه‌كانی ته‌واوكرد نه‌یتوانی به‌شداری هیچ پاڵه‌وانه‌تیه‌كی ئه‌وروپا بكات و به‌بێ ده‌ست كه‌وت وه‌رزه‌كه‌ی ته‌واو كرد، دوای ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه یانه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری گه‌وره له پێناو گه‌ڕانه‌وه بكات و هه‌وڵده‌دات تیپیك به‌هێز بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده بكات.
No Comment! Be the first one.