چاویارنیوز ـــ خاوەنی 8 تۆپی زێڕین باشترین یاریزانی جیهان، نازناوی “هەمیشە هەرزان”ی لێنرا.
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بۆتە تاکە هەڵگری خەڵاتی تۆپی زێڕین لە مێژووی تۆپی پێ کە هەمیشە بەخۆڕایی دەچێتە تیپەکان و تەنانەت یەک دۆلاریشی بۆ یانەکەی خەرج نەکردووە.
مێسی تا ئێستا 3 جار تیپی گۆڕیوە و هەمیشە یاریزانێکی ئازاد بووە لەکاتی گواستنەوەی بۆ تیپی نوێ. ئەو ژیانی تۆپی پێی لەگەڵ “نیوێڵز ئۆڵد بۆیز” لە ئەرجەنتین دەست پێکرد.
لیۆ لە ساڵی 2000 وەک یاریزانێکی ئازاد چوو بۆ بەرشەلۆنە. ئەفسانەی ئەرجەنتینی دوای 21 ساڵ یاریکردن بۆ یانەکە لە ساڵی 2021 وەک یاریزانێکی ئازاد بەرشەلۆنەی جێهێشت و دوای 2 ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیە بەخۆڕایی ڕۆیشت و پەیوەندی بە ئینتەرمیامی کرد.
گرێبەستی مێسی لەگەڵ یانە ئەمریکیەکەش بەسەرچووە و ئێستا یاریزانێکی ئازادە و دەیەوێت دوایین شوێنی ئازادی خۆی هەڵبژێرێت کاتێک نزیک دەبێتەوە لە تەمەنی 38 ساڵی. بڵاوکراوەی سپۆرت دەڵێت لە کاتێکدا زۆر کەس لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ دادەنێن، بەڵام کڕیارانی شاراوە تەنانەت یەک دۆلاریشیان بۆ ئەم یاریزانە نەداوە. بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئیسپانیا، هیچ یاریزانێک لە مێژوودا نییە بە درێژایی ژیانی پڕوفشناڵی خۆی هێندەی لیۆنێل مێسی درەوشابێتەوە، بەڵام هیچ نرخێکی بۆ یانەکان نەبووبێت بۆ گواستنەوەی بۆ تیپێکی نوێ.
No Comment! Be the first one.