چاویارنیوز – لیۆنێل مێسی سوپەرستارەکەی ئینتەر میامی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دانی بەوەدانا کە یەکێک لە گەورەترین پەشیمانیەکانی فێرنەبوونی زمانی ئینگلیزییە لە منداڵیدا.
هێرشبەرە تەمەن 38 ساڵەکە زۆربەی ژیانی وەرزشی لە یانەی بەرشەلۆنە بەسەر بردووە و ئێستا لە خولی ئەمریکی بۆ یانەی ئینتەر میامی یاری دەکات. مێسی دەڵێت، بێتوانایی لە قسەکردن بە ئینگلیزی وایکردووە لە هەندێک بارودۆخدا هەست بە خراپیی بکات؛ بە تایبەتی کاتێک لەگەڵ “کەسایەتییە نائاسایی و دیارەکان” کۆبووەتەتەوە بەڵام نەیتوانیوە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ بکات.
مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستەکەی میرۆ دی ئەتراس، پەشیمانی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛
“کە من لە منداڵیدا فێری زمانی ئینگلیزی نەبووم. کاتم هەبوو بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی بەڵام نەمکرد؛ بەڕاستی پەشیمانم. کاتگەلێکم هەبوو کە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا لەگەڵ کەسانی نایاب و دیار بم و لەگەڵیان چات بکەم، و لەم بارودۆخانەشدا، لاوازی قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی هەستێکی خراپی پێدەبەخشیم. هەمیشە بە خۆمم دەگوت: چەندە گەمژە بووم، چۆن کاتم بەفیڕۆدا. کاتێک تۆ گەنجیت، تۆ درک بەوە ناکەیت. ئەمڕۆ، من.” هەمان شت بە منداڵەکانم دەڵێم کە گرنگی بە پەروەردەیەکی باش و خوێندن بدەن، هەمیشە پێیان دەڵێم بارودۆخیان جیاوازە لە بارودۆخی من، هەرچەندە هەرگیز کەم نەبووم…”
No Comment! Be the first one.