چاویارنیوز ــ “عەلی چێهرەقانی” نوێنەری کێشی 60 کیلۆگرام لە هەڵبژاردەی بۆکسێنی لاوانی ئێران مەدالیای زێڕی ئاسیای بەدەستهێنا بە بردنەوەی لە نوێنەری کازاخستان لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیادا.
پاڵەوانێتی بۆکسێنی ئاسیا بۆ گەنجانی تەمەن خوار 19 ساڵ و تازەپێگەیشتووان بەیانی ڕۆژی هەینی لە تایلەند دەستیپێکرد و لە هوڵێکی 6 هەزار کەسی لە بانکۆک بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە “عەلی چێهرەقانی” لە یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا ڕووبەڕووی “ئەدیلەت تورتۆبەک”ی کازاخستان بووەوە و لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا سەرکەوت بەسەر ڕکابەرەکەیدا و مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتی ئاسیای بردەوە.
ناوبراو لەیەکەم یارییدا نوێنەری تورکمانستانی بەزاند و دوای بردنەوەی نوێنەری ئیمارات سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. لە نیوەی کۆتاییدا ڕووبەڕووی نوێنەری تایلەند بووەوە و بە یەکلاکەرەوە لە بۆکسێنی وڵاتی میوانداری بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی. هەڵبژاردەی بۆکسێنی لاوانی ئێران لەلایەن ڕەزا مەهدیپوور (ڕاهێنەری سەرەکی) و مورتەزا سپاهوەند و ئیمان تەیبی (ڕاهێنەر) سەرپەرشتی دەکرێت.
No Comment! Be the first one.