چاویارنیوز ـــ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەستی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست هۆڵەندی “فرێنکی دی یۆنگ” درێژبکاتەوە، بەڵام ئەم درێژکردنەوەیە تەنها لەو کاتەدا دەکرێت کە یاریزانەکە ڕازی بێت بە کەمکردنەوەی بەرچاوی مووچەکەی.
کارگێڕانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە ئاستی مووچەی ئێستای دی یۆنگ لەگەڵ بارودۆخی ئابووری یانەکەدا ناگونجێت و کەمکردنەوەی مووچەکەشی پێویستە بۆ هاوسەنگی دارایی و درێژەدان بە پرۆسەی بەڕێوەبردنی بەردەوام. بەڵام ئەگەر هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت، ئەوا بەرشەلۆنە کێشەی ئەوەی نابێت لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا ئەگەر دی یۆنگ بە خۆڕایی بڕوات.
سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ستافی تەکنیکی قووڵییەکی تەواویان لە هێڵی ناوەڕاستدا هەیە و بەو هۆیەشەوە ئەگەری ڕۆیشتنی دی یۆنگ ناتوانێت ببێتە هۆی قەیرانێکی گەورە بۆ تیپەکە. یاریزانانی وەک پێدری و فێرمین لۆپێز و گاڤی و کاسادۆ چەندین بژاردەیان بۆ بەرشەلۆنە خستووەتە بەردەست، بەڵام شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە لەدەستدانی دی یۆنگ لەڕووی تەکنیکی و تاکتیکییەوە دەتوانێت تێچووی زۆری بۆ بەرشەلۆنە هەبێت، لەبەرئەوەی بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پاراستنی هاوسەنگی هێڵی ناوەڕاست دادەنرێت، ئایندەی یاریزانە هۆڵەندییەکە لە یاریگای کامپی نوێ هێشتاکوو نادیارە.
No Comment! Be the first one.