چاویار نیوز ـــ هاری کەین لێدانی سزا لەدەستچووەکەی بەرامبەر فەرەنسا لە مۆندیالی ٢٠٢٢ بە خراپترین ساتەکانی ژیانی وەسف کرد.
هەڵبژاردەی نیشتمانی ئینگلیز لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە دوورکەوتەوە، دوای ئەوەی کاپتنی سێ شێرەکە لە خولەکەکانی کۆتاییدا نەیتوانی لێدانی سزای دووەمی خۆی بگۆڕێت و تۆپەکەی بەسەر سەرەوەی دروازەکەدا دەرکرد. لە کۆتاییدا ئینگلتەرا بە ئەنجامی 2-1 بە پلەی دووەمی ئەو پاڵەوانێتییە دۆڕا.
لەو کاتەوە کەین بووە گۆڵکاری هەموو کاتەکانی ئینگلتەرا و 76 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووە. هەروەها لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆی 2024 بەرامبەر هۆڵەندا بە لێدانی سزا گۆڵی تۆمارکرد. سەرەڕای ئەوەی تاڵی ئەو لێدانە سزایەی تێپەڕاندووە، بەڵام کەین هێشتا بە تامەزرۆییەوە قەرەبووی هەڵەی ڕابردوو دەکات. ناوبراو دەڵێت؛
“دەڵێم ڕەنگە ئەوە خراپترین هەست بووبێت کە لە هەر ساتێکی ژیانمدا هەمبووە، پێشتر لە یاری کۆتاییدا دۆڕاوم، هەستم دەکرد بەرپرسیارێتی ئەو ساتە لەسەر شانم بووە”
کین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “ئێستا زۆر بیری لێناکەمەوە، دوای ئەوەی کە لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی تردا تێدەپەڕاین، هەموو شتێ دەچیتە پێشەوە، لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆدا لە خاڵی لێدانی سزا گۆڵم تۆمارکرد، ئەمەش یەکێکە لە توندترین بارودۆخەکان کە دەتوانیت بیخەیتە بەرچاوت، ئەگەر ئەو لێدانە سزایە دوا شت بێت کە لە مۆندیالەوە لەبیرم بێت، ئەوا چاوەڕێی ئەوەم کە لە مۆندیالی داهاتوودا قەرەبووی بکەمەوە، زیاتر بچین و جامەکە بەرزبکەمەوە، وەک هەموومان خەونی ئەومان هەیە. هەمیشە دەرفەتێک هەیە و پێموایە ساتەکانی لەو جۆرە وات لێدەکات وەک یاریزانێک گەشە بکەیت.
No Comment! Be the first one.