چاویارنیوز ـــ لە کاتێکدا ناپۆلی ڕووبەڕووی پێکانەکەی کیڤن دی برۆین دەبێتەوە و ئەستێرە بەلجیکییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگا دوور دەکەوێتەوە، بەڕێوەبەرانی یانە ئیتاڵییەکە لە ئێستاوە بەدوای بژاردەیەکدا دەگەڕێن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکەی لە پێکهاتەی تیپەکەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی سکای سپۆرت، ناپۆلی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پرسیاری لەبارەی دۆخی دانی سیبالۆس، یاریزانە ئیسپانییەکەی یانەی ڕیال مەدرید کردووە. ئەم پەیوەندیانە لە قۆناغی سەرەتاییدان و ئامانج لێی ئاگاداربوونە لە بارودۆخی یاریزانەکە و ئەگەری دامەزراندنی لە ئایندەیەکی نزیکدا.
سەرچاوە نزیکەکانی یانە ناپۆلییەکە دووپاتیان کردووەتەوە کە کۆنتی ڕاهێنەری یانەی بلوزی ناپۆلی زۆر گرنگی بە شێوازی یاریکردنی سیبالۆس دەدات و پێی وایە دەتوانێت ڕۆڵێکی هاوشێوەی دی برۆین لە هێڵی ناوەڕاستدا ببینێت بە توانای پاسدان و پاراستنی تۆپ. بەڵام تا ئێستا هیچ دانوستانێکی فەرمی لەنێوان هەردوو یانە ئەنجام نەدراوە.
هەروەها دۆخی سیبالۆس لە مەدرید زۆر باش نییە، ئەم وەرزە زۆربەی یارییەکانی لە کورسی یەدەگەوە دەستیپێکردووە، بەڵام گەڕانەکانی ناپۆلی بۆ جێگرەوەیەکی کاتی بۆ دیبرۆین بەردەوامە و ئەگەر دۆخی سیبالۆس لە ڕیال مەدرید باشتر نەبێت، ڕەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دۆسیەکە وەرچەرخانێکی جددیتر بەخۆیەوە ببینێت.
No Comment! Be the first one.