چاویارنیوز ـــ نرخێکی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی “نیک ڤولتماد” بە یانەی میونشن دیاری کراوە.
شتوتگارت داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی “نیک ڤولتماد” بە یانەی میونشن. بایرن میونشن دانوستان لەگەڵ شتوتگارت دەکات بۆ گواستنەوەی هێرشبەری تەمەن 23 ساڵ نیک ڤولتماد.
یانەی میونشن چاوەڕوانی ئەوه دەکات ئەم یاریزانه له هەڵبژاردەی ئەڵمانیا به بڕی 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت، هەرچەندە شتوتگارت پێیوایە نرخی نیک ڤوڵتماد 100 ملیۆن یۆرۆیە.
سەرەڕای ئەوەش، گرێبەستی ئەم یاریزانە بڕگەیەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێشوەخت لەخۆ ناگرێت. بایرن نیک ڤوڵتماد وەک جێگرەوەی هاری کەینی هێرشبەری تەمەن 31 ساڵ دەبینێت. وەرزی رابردوو، نیک یاری کرد و 17 گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئاسیستی پێشکەش کرد. گرێبەستی ئێستای ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەکە تاوەکو هاوینی 2028 بەردەوامە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Transfermarkt، بەهای بازاڕی نیک ڤولتماد بڕی 30 ملیۆن یۆرۆیە.
No Comment! Be the first one.