چاویارنیوز _ ئینتەر میلان گرێبستەکەی لەگەڵ نیکۆلا زالێڤسکی، ناوەڕاستکاری پۆڵەندی نوێ دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، “نیکۆلۆ شیرا” بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان بڕیاریداوە گرێبەستی نیکۆلا زالێڤسکی بکات بە هەمیشەیی و تێچووی گواستنەوەکەش بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن رۆمای جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد. بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە ئینتەر مافی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ هەیە.
زالێڤسکی وەرزی رابردوو بە درێسی ئینتەر بەشداریی 32 یاریی کرد، بەکۆی گشتی 1,356′ خولەک یاریی کرد و گۆڵێک و سێ ئەسیستی کرد.
نیکۆلا تاوەکو ئێستا 29 یاریی بۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا کردووە، 3 گۆڵ و 7 ئەسیستی بەدرێسی هەڵبژاردەکەی کردووە.
لە وەرزی 17/18 نازناوی خولی ئیتاڵیای ژێر 17 ساڵانی لەگەڵ رۆما بەدەستهێناوە، لەگەڵ تیپی یەکەمیش لە وەرزی 21/22 بووەتە پاڵەوانی کۆنفڕانسلیگ.
No Comment! Be the first one.