چاویار نیوز ـــ “هادی چوپان” ناسراو بە گورگی ئێرانی، پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتی مێستێر ئۆڵۆمپیای 2025دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یاریی کۆتایی مێستێر ئۆڵۆمپیا بەڕێوەچوو و هادی چۆپان نوێنەرایەتی ئێرانی کرد لە یاری کۆتایی بەشی کراوەدا. ئارەزومەندانی لەشجوانی ئومێدێکی زۆریان بە هادی هەبوو کە ئەم پێشبڕکێیە بباتەوە، بەڵام چوپان جارێکی دیکە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و دێریک لونسفۆرد پلەی پاڵەوانی ئەم خولەی بەدەستهێنا.
هادی چۆپان بۆ جاری سێیەم نازناوی دووەمی لە یاری کۆتایی بەشی کراوەی مێستێر ئۆڵۆمپیای ٢٠٢٥ بەدەستهێنا. سامسۆن داڤادا پاڵەوانی ساڵی ڕابردوو پلەی چوارەمی بەدەستهێنا. چۆپان لە ساڵی ٢٠٢٢ پلەی یەکەمی پاڵەوانی تومار کرد و لە ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ پلەی دووەمی مێستێر ئۆڵۆمپیای بەدەستهێناوە، ئێستا هاتریکی بەدەستهێنانی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. شایەنی باسە چوپان هاوڕێی تیپەکەی دێریک لۆنسفۆردە و پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا سەرکەوتنەکەی لۆنسفۆرد هادی چۆپانی تووشی شۆک کرد.
No Comment! Be the first one.