چاویارنیوز ـــ هاری کەین جارێکی تر مێژووی تۆمار کرد لە کاتی بردنەوەی ئینگلتەرا بەرامبەر لاتڤیا بە ئەنجامی 5-0. هێرشبەرەکەی بایرن میونشن بە دوو گۆڵەکەی لە ڕیگا، بۆ جاری سیانزەهەم لە ژیانی نێودەوڵەتیدا زیاتر لە گۆڵێکی لە یارییەکدا تۆمارکرد و ڕیکوردی نێت لۆفتوس چیکی تێپەڕاند کە 12 گۆڵ بوو، ئێستا کەین پێشەنگی گۆڵکاری مێژووی سێ شێرە بە تۆمارکردنی 76 گۆڵ لە 110 یاریدا و پێدەچێت ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت لە زۆرترین یارییدا.
کەین لە سەردەمی تۆماس توخێلدا ئاستێکی نایابی هەیە و لە حەوت یاریدا حەوت گۆڵی تۆمارکردووە. دووبارە بەشداریکردنی لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن، درێژەی بە ڕیکۆرد شکێنەکەی داوە.
هەرچەندە کەین ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت بەهۆی کار بە بێ تۆپ لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی ئەم دوایانەدا، لەنێویاندا یۆرۆی 2024، بەڵام هێشتا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو بۆ ئەوەی ئینگلتەرا بگاتە یاری کۆتایی و بە سێ گۆڵ پێڵاوی زێڕینی هاوبەشی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
ئێستا تەنها دوای ساڵێک کەین لە باشترین فۆڕمی ژیانی وەرزشیدادایە. سەرەتای وەرزی نوێی لەگەڵ بایرن میونشن دەستپێکردووە و لە 10 یاریدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە.
کەین وەرزی ڕابردوو خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ئەورووپای لە وەرزی یەکەمی خولی ئەڵمانی بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ بەدەستهێنا و ئێستا لەگەڵ کیلیان ئمباپێ و ئێرلینگ هالاند لە پێشبڕکێیەکی نزیکدایە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە لەم وەرزەدا. بێ گومان کاپتنی ئینگلتەرا لە قۆناغی سەرەکی ژیانی وەرزشیدادایە.
No Comment! Be the first one.