چاویار _ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هانزی فلیكی راهێنه‌ری بارسێلۆنای وه‌ك باشترین راهێنه‌ری وه‌رزی 2024-2025ـی لالیگا دیاریكرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی خەڵاتی باشترین راهێنەری لالیگای بۆ وەرزی 2024-2025 به‌خشیه راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا هانزی فلیك،ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئەم دەستکەوتانه‌ی له یەکەم وەرزی له‌گه‌ڵ تیپه كاتالۆنیه‌كه به‌ده‌ستی هێنا.
فلیك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بووه پاڵه‌وانی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، هه‌روه‌ها تیپه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان ماڵئاوایی كرد.
هانزی فلیک لە 29ی ئایاری 2024 بە فەرمی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسێڵۆنا دەستنیشانکرا تاكو 30ی حوزەیرانی 2027 وەک ڕاهێنەری بارسێڵۆنا دەمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.