چاویارنیوز ـــ لە دوایین ڕیزبەندی تیرئەنازی لە جیهاندا، هانیه ڕۆستەمیان لە بەشی دەمانچەی 25 مەتریدا لە پلەی چوارەمدا هاتووە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تیراندازی لە سەرەتای مانگی تەمووزدا ڕیزبەندی جیهانی تیراندازانی لە بوارە جیاجیاکاندا ڕاگەیاند.
بەم پێیە، ئەو خانمە وەرزشوانە ئێرانییە دوای درەوشانەوەی لە مۆندیالی میونشن و مسۆگەرکردنی پلەی چوارەم لە پێشبڕکێی دەمانچەی 25 مەتریدا، ئێستا حەوت پلە لە ڕیزبەندی جیهانیدا بەرزبووەوە و لە پلەی چوارەمدایە لە دوای تیرئەنازەکانی وڵاتانی کۆریای باشوور، هیندستان و فەڕەنسا.
“شەرمینە چل ئەمیرانی” خانمە وەرزشوانێکی دیکەی ئێرانی بە 13 پلە سەرکەفتن ئێستا لە ڕیزی 20 تیرئەنازی سەرووی جیهاندایە لە بەشی چەکی بادی 10مەتریدا.
No Comment! Be the first one.