چاویارنیوز ـــ چاڤی ئەفسانەی بەرشەلۆنە ڕوونی کردەوە کە بۆچی لامین یامال خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2025ی لەدەستدا بە عوسمان دێمبلی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان.
ئەو یاریزانە ورووژێنەرە کە ڕۆژانێک درێسی بەرشەلۆنەی لەبەردا بوو، توانی ئەمساڵ نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بەدەستبهێنێت، ئەمەش پێش بەهرەمەندە درەوشاوەکانی ئێستای تیپەکەی کەوت. دێمبلی یەکەم خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستهێنا و دیاردەی هەرزەکاری بەجێهێشت کە یامال بوو.
چاوەڕوان دەکرێت یامال لە داهاتوودا چەندین خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بەدەستبهێنێت، تا ئەو ڕادەیەی هەندێک پێیان وایە دەتوانێت بگاتە تۆمارەکانی لیۆنێل مێسی یان تەنانەت تێپەڕاندنی، کە بەرهەمێکی دیکەی ئەکادیمیای لاماسیایە؛ مێسی، خاوەنی 8 تۆپی ئاڵتون، لەلایەن زۆر کەسەوە بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت.
یامال تەمەنی تەنها 18 ساڵە و کات لە لایە بۆ بەدەستهێنانی ئەو جۆرە شەرەفانە. تازە گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆ کردووە و درێسی ژمارە 10، هێمای مێسی لەبەر کردووە. لە ئێستاوە لە باشترینەکانی تۆپی پێی جیهاندایە، ئەمەش بە مسۆگەر کردنی پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتونی لە دوای دێمبلی پشتڕاست کراوەتەوە.
چاڤی یاریزانی پێشووی بارسا و ڕاهێنەری یانەی بارسا پێی وایە چەند کاندیدێک بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2025 هەبوون، بەڵام لە کۆتاییدا دێمبلی شایستەیترین کاندید بوو. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا سەبارەت بە دۆڕانی یامال، یاریزانە پێشووی ئیسپانیا ڕایگەیاند؛ “ئەمجارە نازناوی تیپەکان کاریگەری زیاتریان هەبوو، بەڵام بۆ من یامال شایەنی بردنەوەی خەڵاتەکە بوو. هەروەها ڤیتینها و محەمەد سەڵاح و پێدری و ڕافینهاش و … زۆرێکی دیکەش شایەنی ئەوە بوون بەڵام لە کۆتاییدا، جامەکان یەکلاکەرەوەن. بەدڵنیاییەوە لامین ڕۆژێک ئەو خەڵاتە دەباتەوە دڵنیام، بەڵام تەنها کاتێک تیپەکەی نازناوی چامپیۆنزلیگ یان مۆندیال بباتەوە”.
چاڤی ئەو کەسە بوو کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا یەکەم هەلی یاریکردنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەخشی بە یامال، سەبارەت بە ڕۆڵی خۆی لە پەرەپێدانی ئەم بەهرەیە وتی: “شانازی بەو کارەوە دەکەم کە لامین دەیکات و دەرفەتی ئەوەم پێبەخشی کە لە تیپی یەکەمدا بێت، من بینیم زۆر ئامادەیە، هەرچەندە تەمەنی 15 ساڵ بوو، متمانەی بەخۆی بەرز و توانایەکی گەورە و سەرنجڕاکێش بوو لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا. لە هیچ شتێک نەدەترسا، جیاواز بوو هەر لە ڕۆژی یەکەمدا. بۆ من یەکێکە لە بلیمەتەکان و دەتوانێت سەردەمێکی نوێ لە تۆپی پێی جیهانیدا دروست بکات. هیچ ئاڵۆزی و ترسێکی نییە”.
No Comment! Be the first one.