چاویارنیوز – ڕاسموس هۆیلۆند هێرشبەری دانیمارکیی یانەی مانچستەر یونایتد کە بە خواستن لە یانەی ناپۆلی یاری دەکات، ئاشکرای دەکات کە بۆچی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک گەورەترین نمونەی ئەو یاریزانە دێتە ئەژمار.
هۆیلۆند شوێنپێی ڕۆناڵدۆ کەوتووە و لە مانچستەر یونایتد یاریی کردووە، بەڵام لە ئێستادا لە خولی ئیتاڵیا دەدرەوشێتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن ڕووی لە ناپۆلی کردووە. هۆیلۆند دانی بەوەدانا کە هەمیشە سەرسامە بە عەقڵیەتی ڕۆناڵدۆ و متمانەی بەرزی بەخۆ و تینوێتی گۆڵ تۆمارکردن.
ئێستا هۆیلۆند ڕۆڵێکی گرنگی لە ناپۆلی دەبینێت و ئەگەر تیپەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی سەرکەون بۆ چامپیۆنزلیگ بە شێوەیەکی هەمیشەیی ڕوو لە ناپۆلی دەکات، ئەمەش بەهۆی بڕگەیەکی گرێبەستەکەیەوە. ناوبراو باسی لەو یاریزانانە کرد کە کاریگەریی لەسەر ژیانی وەرزشی ئەو بووە و بە ڕۆژنامەی سپۆرت ئیلۆسترەیتدی ڕاگەیاندووە؛
“دیارە کریستیانۆ گەورەترین نمونەی منە، پێموایە هەوڵم داوە کەمێک لێی فێر بم، ئێمە لەڕووی شێوازی یاریکردنەوە وەک یەک نین، بەڵام لەڕووی عەقڵیەت و ئارەزووی گۆڵ تۆمارکردن و هەموو ئەوانە، زۆر شتم لێ وەرگرتووە. ئەگەر ڕاستگۆ بم، پێموایە بەڕاستی سەرنجڕاکێشە. هەر لە منداڵییەوە، من و هاوڕێکانم هەمیشە چاومان لەو بووە، بەو شێوەیەی کە ئەو ڕەفتار دەکات، متمانە و عەقڵیەتی ڕۆژ.”
No Comment! Be the first one.