چاویارنیوز ـــ لە ئێستادا چەندین هێرشبەری دیار لە ئەوروپا هەن کە چاوەڕێی ئۆفەر دەکەن بۆ یاریکردن لە گواستنەوەی هاوینەدا.
هێرشبەرانی پێشووی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و ئەی سی میلان لە باشترین هێرشبەرانی ئێستان کە وەک یاریزانی ئازاد بەردەستن. لەگەڵ کردنەوەی پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینەی 2025، زۆربەی یانەکانی جیهان بە پەرۆشن بۆ کڕینی ژمارە 9 لە هەفتەکانی داهاتوودا. لە ئێستادا 11 هێرشبەری یانەکانی ئەوروپا یاریزانی ئازادن و دەتوانن لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستیان لەگەڵدا بکرێت. لەوانە “لوکا یۆڤیچ” لە ڕیال مەدرید، “مارکۆ ئارناتۆڤیچ” لە ئینتەر، “دیێگۆ کۆستا” و “پاکۆ ئەلکاسێر”.
“لوکا یۆڤیچ” کە پێشتر بە 60 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ڕیال مەدرید کرد، ئێستا لە تەمەنی 27 ساڵیدا خۆی لە نێو یاریزانە ئازادەکاندا دەبینێتەوە. “دیێگۆ کۆستا” لەوەتەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی لە 2020 جێهێشتووە، بەدەگمەن لە یەک شوێن جێگیر بووە. لەم دواییانەدا یاری بۆ ئەتلەتیکۆ مینیرۆ، ڤۆلوز، بۆتافۆگۆ و گریمیۆ کردووە، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمەوە بەبێ یانە.
“پاکۆ ئەلکاسەر” بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا لە خولی پڕۆفشناڵی ئیمارات بۆ یانەی شارقە یاری کردووە، ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا لەم هاوینەدا هەیە. ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە و بروسیا دۆرتمۆند مانگی داهاتوو دەبێتە 32 ساڵ، بەڵام هێشتا چەند ساڵێکی تری ماوە لە ژیانی پڕوفشناڵی خۆی.
No Comment! Be the first one.