چاویارنیوز ــــ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران بە تەنیا سەرکردایەتی یانەی شەبابی ئەهلی کرد بۆ بردنەوەی 3 نازناو له یەک وەرزدا.
سەردار ئازمون خەڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی ساڵی لە ئیماراتدا بەدەستهێنا و ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆژنامەی سیدیس سپۆرت وەک باشترین یاریزانی ساڵ ناسێنرا.
هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ یانەی شەباب ئەهلی لە یەکد وەرزدا 3 نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا.
ئازمون لەگەڵ شەباب ئەهلی پاڵەوانێتی لە خولی پرۆفیشناڵەکانی ئیمارات و جامی سوپەر و جامی سەرۆکایەتی ئیماراتیشی بەدەستهێناوە.
ناوبراو شەوی ڕابردوو به باشترین یاریزانی وەرزی ئیمارات دەستنیشان کرا.
میدیاکانی ئیمارات دەنووسن کە سەردار ئازمون لە یەکەم وەرزی یاریکردنیدا لە ئیمارات نیشانی دا کە یاریزانێکی ئاست بەرزە و بەڕاستی گۆڵکارێکی پڕبەهرەیە.
شارەزایەکی تۆڕی ئەبوزەبی دەڵێت؛ سەردار ئەزمون دەتوانرێت بە “دامەزرێنەری هاتریکی پاڵەوانێتی شەباب ئەهلی” ناوببرێت.
No Comment! Be the first one.