چاویارنیوز ـــ گواستنەوەی مێهدی قایدی بۆ یانەی نەسر وەک باشترین لیجیۆنێر لە خولی ئیماراتدا بە بۆمبی گواستنەوەی هاوینە ناوی لێنرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆڕی وەرزشی ئەبوزەبی، لە ڕاپۆرتێکدا، گواستنەوەی مێهدی قایدی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێرانی بۆ یانی ئەلنەسری دوبەی بە “بۆمبی گواستنەوە” ناوبرد.
مێهدی قایدی بە دووهەمین بەنرخترین یاریزانی تۆپی پێی ئێران دادەنرێت بە نرخی 5 ملیۆن یۆرۆ.
دوێنێ یانەی نەسر گرێبەستی 3 ساڵەی لەگەڵ قائیدی ڕاگەیاند.
ئیتیحاد کەلبا و ئیستقلال خوازیاری دیکەی قائیدی بوون، بەڵام ئەستێرەی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران یانەی شینی دوبەی هەڵبژارد.
قائیدی وەرزی ڕابردوو کاریگەری هەبوو لە تۆمارکردنی 23 گۆڵ لە 23 یاریدا و وەک باشترین لیجیۆنەری وەرزی ئەمساڵ لە ئیمارات دەستنیشانکرا.
ماڵپەڕی ئیمارات سپۆرت هەروەها لەسەر گواستنەوەی قائیدی دەنووسێت کە بەڕێوەبەرانی ئەلنەسر باشترین کڕینی گواستنەوەی هاوینەیان کردووە و ئەستێرە ئێرانیەکەیان لە ئیتیحاد کەلبا ڕفاندووە. محەممەد ئەلحوسێن، هاندەری ئەلنەسر لە لاپەڕەی خۆیدا سەبارەت بە کڕینی هێرشبەرە ئێرانییەکە نووسیویەتی: جادووگەرە ئێرانییەکەی خولی ئیمارات ڕاوی گەورەی ئەلنەسرە لە گواستنەوەکاندا.
No Comment! Be the first one.