چاویارنیوز – بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، هێشتا وادەیەکی دیاریکراو بۆ یەکەم یاری حەمزە عەبدولکەریم بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە ئەتلەتیک دیاری نەکراوە، هێرشبەرە لاوەکەی میسری هێشتا چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارە ئیدارییە پێویستەکان دەکات.
حەمزە عەبدولکەریم کە وەک یەکێک لە بەهرەمەندە ئومێدبەخشەکان بۆ پرۆژەی یانەکە زیادکراوە، لە ئێستادا ناتوانێت لە یارییە فەرمییەکاندا یاری بکات، چونکە مۆڵەتی کۆتایی و تۆمارکردنی لە چوارچێوەی فیدراسیۆن و یاساکانی خولەکەدا هێشتا تەواو نەبووە. لەناو یانەکەدا هیوا هەیە بە زووترین کات ئەم پرسە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی ستافی تەکنیکی سود لە تواناکانی لە هێرشبردندا وەربگرێت. عەبدولکەریم بەهۆی جوڵەی بەرز و توانای گۆڵکردنی بەرزەوە ناوبانگی دەرکردووە، پێشبینی دەکرێت وردە وردە لە پێکهاتەی تیپەکەدا جێی ببێتەوە ئەگەر مۆڵەتەکان کۆتایی پێبهێنرێت.
تا ئەو کاتەش دۆخی ئەو یاریزانە لە وەستاندایە و هاندەران دەبێت کەمێک زیاتر چاوەڕێ بکەن بۆ بینینی یەکەم خولەکی فەرمی هێرشبەرە میسرییەکە بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە ئەتلەتیکەوە. حەمزە عەبدولکەریم مێژوویەکی هەیە لە یاریکردنی بۆ یانەی ئەهلی لە میسردا. ئەستێره میسرییه له دوایین یارییه نێودەوڵەتییەکانیدا ئاستێکی نایابی له مۆندیالی تەمەن خوار 17 ساڵاندا پێشکەش کرد، که توانی 4 یاری و 2 گۆڵ و 1 ئه سیست تۆمار بکات.
No Comment! Be the first one.