چاویارنیوز _ برونۆ فێرناندێش لەبارەی ئەو دەنگۆییانەی چەند رۆژێکە بەتوندی دەیسبەستنەوە بە جێهێشتنی مان چێستەر یونایتد و پەیوەندیکردنی بە هیلالەوە، بێدەنگی شکاند و راستییەکانی ئاشکراکرد.
چەند رۆژێکە سەرچاوە جیاوازەکان باس لە نزیکبوونەوەی هیلال و ئەستێرەکەی مان یونایتد دەکەن گوایە بە ئۆفەرێکی خەیاڵی رەزامەندیی یاریزانەکەیان بەدەستهێناوە.
هیلال تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بڕونۆ فێرناندێس، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد چڕکردووەتەوە. بە سەرۆکایەتی فەهد بن نافل، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی هیلال، ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی فێرناندێس ئامادەکراوە و دەیانەوێت لەم دوو رۆژە هەموو شتێک یەکلاییبکەنەوە. مۆندیالی یانەکان لە 14ی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات و هیلال دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی تۆکمە بەشداری تێدا.
بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا کە پێش یارییەکەی سبەی شەویانە بەرامبەر ئەڵمانیا، ناوەراستکارە پۆرتوگالییەکە لە زاری خۆیەوە راستیەکانی درکاند و وتی:سەرۆکی هیلال پەیوەندی پێوەکردم، بەڵام رەتمکردەوە.لەگەڵ روبن ئامۆریم قسەم کرد و داوای لێکردم نەڕۆم. مانچێستەر یونایتد نەیانویست من بفرۆشن. یانەکە پێویستی بە پارە نییە. ئەگەریش خۆم بمویستبایە، ئەوا رێگەیان دەدام.
بەو لێدوانەی فێرناندێش، یەکلاییکردەوە کە هێشتا خواستی لە یاریکردن لە ئەوروپا و کێبڕکێ گەورەکاندا و هەیە و لە لێدوانەکەشیدا جەختی لەسەر ئەو ویستەی خۆی کردەوە.
No Comment! Be the first one.