چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەرە بەناوبانگی مانچستەر سیتی ئەمجارە لە وتارێکدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە لە دژی جینۆسایدی ئیسرائیل بڕژێنە سەر شەقامەکان.
پیپ گوردیولا، ئەفسانەی تۆپی پێ و ڕاهێنەری سیتی لە دوایین هەنگاویدا بۆ پاڵپشتیکردن لە خەڵکی غەززە، داوای لە خەڵکی کەتەلۆنیا کرد سبەینێ بڕژێنە سەر شەقامەکان و بەشداری لە خۆپیشاندان بکەن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە.
گواردیۆلا بە، بەناوبانگترین کەسایەتی جیهانی تۆپی پێ هەژمار دەکرێت کە بە ئاشکرا پاڵپشتی لە غەززە دەکات.
پێشتر پیپ کاتێک دکتۆرای وەرگرتبوو، بە وتارێکی تۆفاناوی دژ بە جینۆساید، توڕەیی زایۆنیستەکانی وروژاندبوو.
“عەلی ئادەم”، پەیامنێری ئەلکورە ڕایدەگەیەنێت، پیپ گواردیۆلا تەنها باشترین ڕاهێنەری تۆپی پێی مۆدێرن نییە، بەڵکو مرۆڤایەتی خۆی نیشانداوە کاتێک لە دڵەوە باسی خەڵکی غەززە دەکات. ئەمە سێیەم هەنگاوی کاریگەرە کە پیپ گواردیۆلا لەسەر ڕێگای فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززەدا هەڵیدەگرێت.
No Comment! Be the first one.