چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی بالەی وڵاتی ئێران یەکەم بردنەوەی خۆی لە پاڵەوانێتی جیهانی 2025دا بەرامبەر بە تونس بەدەستهێنا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەوامی پاڵەوانێتی جیهانیی تۆپی بالەی فلیپین کە لە مانیلای پایتەختی فلیپین بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی باڵەی وڵاتی ئێران لە دووەم یارییدا ڕووبەڕووی تونس، سەربەرزترین هەڵبژاردەی ئەفریقا بووەوە و توانی 3-1 یارییەکە بباتەوە.
هەڵبژاردەی ئێران بە سەرپەرشتی ڕۆبێرتۆ پیازا کۆمەڵەی یەکەمی بە 25-23 دۆڕا، بەڵام لە سێ کۆمەڵەی داهاتوودا بە ئەنجامی 25-20، 25-23 و 25-16 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئاهەنگی یەکەم سەرکەوتنیان لەم پاڵەوانێتییەدا گێڕا. دوای دۆڕاندنی یەکەم یارییان بەرامبەر میسر، یاریزانە نیشتمانییەکانی ئێران بەم بردنەوەیە گەڕانەوەیەکی بەهێزیان بۆ پاڵەوانێتییەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بەرزکردەوە. شایانی ئاماژەیە کە ئێران ڕۆژی هەینی لە سێیەم یارییدا ڕووبەڕووی فلیپینی میواندار دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.