چاویارنیوز ــ هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی کچانی ئێران لە پاڵەوانێتی ئاسیادا بە ژاپۆن دۆڕا.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی کچانی ئێران لە یەکەم یاری خۆیدا لە هەژدەهەمین پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کچانی لاوانی ئاسیادا بە ژاپۆن دۆڕا.
یاریزانە نیشتمانییەکانی وڵاتی ئێران لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد بەرامبەر تیپێک کە تەنها چەند مانگێک لەمەوبەر لە پلەی هەشتەمی جیهاندا بوو. ئەم گێمە زۆر نزیک و یەکسان بوو، لە کۆتاییدا ئەنجامەکە بە 10-12 کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا، ژاپۆن کە ڕۆژی پێشوو بە ئەنجامی 41-14 و جیاوازی گۆڵی نزیکەی 30 گۆڵ، توانیبووی لە کازاخستان بباتەوە، بە شیکاری باشتر بۆ یاریزانانی وڵاتی ئێران جیاوازی گۆڵی زیاتری دروستکرد و دواجار بە ئەنجامی 30-18 یاریی دووەمی خۆی بردەوە.
سبەی هەینی 18ی ئاب، یاریزانانی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە دووەم یاری خۆیاندا لە هەژدەهەمین پاڵەوانێتی کچانی لاوانی ئاسیا بەرامبەر کازاخستان یاری دەکەن.
ئەم یارییە کاتژمێر ١٦:٣٠ بەکاتی ئێران دەست پێدەکات. هەژدەهەمین پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئافرەتانی لاوانی ئاسیا لە 19ی ئاب دەستیپێکرد، کە ئۆزبەکستان میوانداری دەکات و تا 27ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.