وێستگەی داهاتووی ئینزاگی کوێیە؟
لەدوای دۆراندنی بە پی ئێس جی، پرسیاری راستەوخۆ لە راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئینتەر میلان کرا دەربارەی دووریانی قبووڵکردنی دەستپێشخەرییەکەی هیلال یاخود مانەوە لەگەڵ ئینتەر، ئینزاگی نەیویست بەڕوونی هیچ شتێک بدرکێنێت
چاویارنیوز _ سیمۆنی ئینزاگی لەبارەی وێستگەی داهاتووی بێدەنگی شکاند دوای پەرەسەندنی ئەو دەنگۆیانەی کە چەند رۆژێکە دەیبەستنەوە بە یانەی هیلالی سعوودیەوە. شکستە سەختەکەی فیناڵی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر پاریس سانجێرمان کە 5 گۆڵی خاوێنیان لەنێو ئالیانز ئارێنا لێکرا و وەزێکی بێ نازازناویان کۆتایی پێهێنا، هێندەیتر پرسیارەکانی پەیوەست بە رۆیشتنی لە یانەکە زەقتر کردووە.
لەدوای دۆراندنی بە پی ئێس جی، پرسیاری راستەوخۆ لە راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئینتەر میلان کرا دەربارەی دووریانی قبووڵکردنی دەستپێشخەرییەکەی هیلال یاخود مانەوە لەگەڵ ئینتەر، ئینزاگی نەیویست بەڕوونی هیچ شتێک بدرکێنێت بابەتەکەی بەکراوەیی جێهێشت و وتی:
داهاتووم؟ لە چەند رۆژی داهاتوودا دەیبینین. لەگەڵ یانەکەم دادەنیشم و بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنین.
No Comment! Be the first one.