چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی باسکەی وڵاتی ئێران لە یاری سێیەمی جامی ئاسیای 2025 لە نیوزلەندای بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە یاری سێیەمی جامی ئاسیای 2025 هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی وڵاتی ئێران ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی نیوزلەندا بووەوە.
لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی وڵاتی ئێران تیپی یەکەمی یاریگا بوون و تەنانەت جیاوازیەکەیان بۆ 18 خاڵ زیاد کرد و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە 79 بەرامبەر 73 بردەوە و پلەی سێیەمیان مسۆگەر کرد.
هەڵبژاردەی نیشتمانی باسکەی وڵاتی ئێران لە دوو وەرزی ڕابردوودا، تەنانەت نەگەیشتبووە قۆناغی پێش کۆتایی و تەنیا توانی نازناوی دووەمی لوبنان لە ساڵی 2017 بەدەست بهێنێت.
No Comment! Be the first one.