چاویارنیوز – لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی پاو تۆرێس، ئەستێرەی ئیسپانیی هێڵی بەرگری ئەستۆن ڤێلا، وەک یەکێک لە بژاردە ئەگەرییەکانی بەرشەلۆنە بەرزکرایەوە؛ بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بابەتە لە ئاستی قسە و باسەکاندا ماوەتەوە و هیچ پێشکەوتنێک لە گواستنەوەی ئەم یاریزانەدا بەدی نەهاتووە.
بەگوێرەی هەواڵێک کە گۆڤاری سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەستۆن ڤێلا پاو تۆرێس بە یاریزانێکی نەفرۆشراو دەزانێت. بەرگریکارە ئیسپانییەکە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکەی ئونای ئیمری و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێکهاتەی بەرگری و پلانە تاکتیکییەکانی ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا؛ بابەتێک کە وایکردووە بەڕێوەبەرانی یانەکە دوودڵ بن لە ڕەچاوکردنی ئۆفەرە ئەگەرییەکان.
لەمبارەیەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرەڕای پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەستۆن ڤێلا، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەنێوان لایەنەکاندا نییە. نە بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە و نە ئەستۆن ڤێلاش بەنیازە بچنە گفتوگۆ بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە. ئەم هەڵوێستە ئەوە پیشان دەدات کە دۆسیەی گواستنەوەی پاو تۆرێس، لانیکەم بۆ ئێستا، بە تەواوی بە داخراو دادەنرێت.
No Comment! Be the first one.