چاویارنیوز ـــ پاریس سانجێرمان هیوادارە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو ئەستێرە موسڵمانە بەردەوام بێت لە مۆندیالی یانەکان.
ڕۆژنامەی “ئێکیپ ی” فەڕەنسی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە کە گەڕانەوەی عوسمان دێمبێلی بۆ مەشقەکانی پاریس سانجێرمان لە ئەمریکا هیوای پاریسییەکانی بۆ دەربازبوون لە شکست، زیندوو کردووەتەوە.
دێمبێلی کاریگەرترین یاریزانی پاریس و پاڵەوانی ئەوروپایە و پاڵێوراوی یەکەمی تۆپی زێڕینە وەک باشترین یاریزانی جیهان. پاریس سانجێرمان لە یەکەم یارییدا لە جامی جیهانی یانەکانی ئەمریکا بە بۆتافۆگۆ دۆڕا بەهۆی ئامادەنەبوونی دێمبێلێ لەو یارییەدا.
پاریسییەکان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ڕووبەڕووی “سیاتل ساوندرز”ی ئەمریکی ببنەوە. بڵاوکراوەی فەرەنسی دەڵێت؛ ستافی پزیشکی پاریس بە وریاییەوە چارەسەری پێکانی ئەو یاریزانەکە دەکەن. بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێکیپ ستافی ڕاهێنەری پاریس هیوادارن دێمبێلی بتوانێت لە یارییە گرنگەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا یاری بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.
No Comment! Be the first one.