چاویارنیوز ـــ هاندەرانی یانەی “کری” لە ئیرلەندا پاڵپشتی خەڵکی غەززەیان کرد لە ئاهەنگی پاڵەوانێتی تیپەکەیاندا.
ئێرلەندییەکان جارێکی دیکە لە وەرزشدا پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین پیشان دا ئەمڕۆ (دووشەممە) هاندەرێک ئاڵای فەلەستینی لەبەردەم 100 هەزار کەسدا لە کاتی پێشکەشکردنی جام و هەڵکردنی لەلایەن کاپتنی تیپەکەوە بەرزکردەوە.
ئێرلەندییەکان بە “لایەنگرانی ژمارە یەک لە گەلی فەلەستین” لە نێو وڵاتانی ئورووپایی دژ بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دادەنرێن.
تۆپی پێی “گەیلیک” یارییەکی تۆپی تەقلیدی خەڵکی ئێرلەندایە و لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ تۆپی پێی ڕەگبی و بەتایبەتی تۆپی پێی ئوسترالیادا هەیە.
ماڵپەڕی موقاتێعە لەم بارەوە دەنووسێت، هاندەرێکی ئێرلەندی لە کاتی ئاهەنگی پاڵەوانێتی تیپەکەیدا لەسەر ئاڵای فەڵەستین نووسیویەتی: “ئیزن بدەن یارمەتییەکان بگاتە دەستمان”.
بەگوێرەی ڕاژۆرتی ئەو میدیایە، لە کاتی یارییەکەدا چەند هاندەرانی ئێرلەندی ئاڵای فەلەستینیان هەڵکرد بە مەبەستی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و قەیرانی کەمی خۆراک.
No Comment! Be the first one.