چاویارنیوز ـــ هاری کەین ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی ڕەت نەکردەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەو کارە بەراورد بە ڕابردوو کەمی کردووە.
کاپتنی پێشووی تۆتنهام دەڵێت: تا ئێستا هیچ باسێک لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ بایرن نەکراوە، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێک هەبێت، بەراستگۆیانە باسی دەکەم، کاتێک هاتمە ئەڵمانیا دڵنیابووم ڕۆژێک دەگەڕێمەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی، بەڵام ئێستا، دوای دوو ساڵ، ئەو هەستە کەمیکردووە، بەڵام هەرگیز نەمگوت هیچ گەڕانەوەیەک لە ئارادا نییە، دڵخۆشم کە لە بایرنم و تا ئەو کاتەی بەرەو پێشەوە دەڕۆین، پێویست بە گۆڕانکاری نابینم.
کەین کە لە تەمەنی ٣٢ ساڵی نزیک دەبێتەوە، توانی هەموو گومانەکان لە ئەڵمانیا بڕەوێنێتەوە. زۆر کەس پێیان وابوو کە هەرگیز لە دەرەوەی ئینگلتەرا نادرەوشێتەوە، بەڵام ئەو بە ئامارە سەرسوڕهێنەرەکانی وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە. لە وەرزی یەکەمیدا لە 49 یاریدا 44 گۆڵی تۆمارکرد و لە وەرزی دووەمیشدا لە 51 یاریدا 41 گۆڵی تۆمارکرد. بەڵام لەو وەرزە مێژووییەدا، بایر لیڤەرکوزنی یاریزانی چابی ئەلۆنسۆ سەرجەم نازناوەکانی بەدەستهێنا و بایرن بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا بێ جام مایەوە.
پاش دوای ساڵێک بایرن گەڕایەوە لوتکەی خولی ئەڵمانیا و دواجار کەین یەکەم نازناوی گەورەی ژیانی وەرزشی خۆی بەدەستهێنا. ئێستا لە ساڵی 2025، بایرن جارێکی دیکە یەکێکە لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەگەری بردنەوەی خولی ناوخۆی 96% و لە ئەوروپاش 10% هەیە، ئەوا ئێستا لەگەل هێرشبەرە ئینگلیزەکەیان لەسەر ڕێگایەکی تری درەوشانەوەدا هەنگاو دەنێن.
No Comment! Be the first one.