چاویار _ بۆ یەکەمین جار ئەو لۆگۆیە ئاشکراکرا کە چاوەڕواندەکرێت بخرێتە سەر درێسی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان.
وەشانە نوێیەکەی مۆندیالی یانەکان کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداریی 32 رکابەر لەسەر ئاستی هەموو کیشوەرەکان بەڕێوەدەچێت، دیزاینی جامەکەش گۆڕاوە و چیدیکە ئەو جامە نابێت کە پتر لە 22 ساڵ دەبەخشرایە یانەی پاڵەوان.
بەگوێرەی زانیارییەکی تایبەت و بەپەلەی فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی جیهانی، پاڵەوانی وەشانی ئەم لۆگۆیە دەخرێتە سەر درێسەکانیان و بۆ ماوەی چوار ساڵ.
No Comment! Be the first one.