چاویارنیوز ـــ فیفا نوێترین پۆستەری مۆندیالی 2026ی بڵاوکردەوە بە دروشمی “42 تیپ، یەک خەون”؛ وێنەیەکی سیمبولیک لە گەورەترین و هەمەچەشنترین کێبڕکێ لە مێژووی ئەم پێشبڕکێیەدا.
ئەم پۆستەرە تایبەتە بەو تیپانەی کە پێشتر لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێناوە و ڕێزلێنانی فیفا پیشان ئەدات بۆ ڕێگای سەرکەوتنیان.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی قۆناغی سەرەکی پاڵاوتنەکان، لە کۆی 48 تیپی بەشداربووی مۆندیال 42 تیپ دیاریکراون و فیفا بە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستەرە ئاهەنگی ئامادەبوونیانی گێڕاوە. خولی 28ی ئەم پێشبڕکێیە لە 11ی حوزەیران دەست پێدەکات و بۆ یەکەمجارە ژمارەی تیپە بەشداربووەکان بۆ 48 تیپ بەرزبووەتەوە، هێشتا هەندێک پشک پڕدەکرێتەوە بەو یارییانەی پاڵاوتن کە ماوە ئەنجام ببێت.
لەم ڕێگایەدا هەر کیشوەرێک چیرۆکێکی جیاوازی هەبوو. لە ئاسیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ئێران، ئوسترالیا و قەتەر جێگەی خۆیان مسۆگەر کرد، لە هەمان کاتدا تیپەکانی وەک ئۆزبەکستان و ئوردن بە ئاستە مێژووییەکانیان سەرنجیان ڕاکێشا. ئەفریقا کێبڕکێیەکی توندی بەخۆیەوە بینی؛ مەغریب و میسر و جەزائیر و تونس و کەناری عاج هەموویان لە ڕێگەی گروپە سەختەکانەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و غەنا گەڕایەوە بۆ کۆمەڵەی تیپە پێشکەوتووەکان. لە ئەمریکای باشوور، ئەرجەنتین و بەرازیل وەک ڕکابەری بەهێز دەرکەوتن، هەروەها کۆڵۆمبیا، ئۆرۆگوای، ئیکوادۆر و پاراگوای ڕێگەی ڕاستەوخۆیان گرتەبەر.
ئۆقیانووسییە بۆ یەکەمجار ڕاستەوخۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، نیوزلەندا بەبێ هیچ کێشەیەک سەرکەوت بۆ مۆندیال. بەڵام ئەوروپا ئاڵۆزترین ڕێگای هەبوو؛ هەریەکە لە فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئیسپانیا و پورتوگال زوو جێگەی خۆیان مسۆگەر کرد و یارییەکانی پلەی ئۆفیش چارەنووسی چەند تیپێکی گەورەی دیکە یەکلایی دەکەنەوە. ئەم پێکەوەگرتنە وێنەیەکی نوێی مۆندیالی 2026 دەکێشێت، پاڵەوانەتییەک کەوا زلهێزە سەلمێندراوەکان و تیپە تازەپێگەیشتوەکان کۆدەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.