چاویارنیوز ــــ بەپێی دوایین ڕاپۆرتی گۆڤاری بەناوبانگی فۆربێس، لە ساڵی 2025 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک وەک پڕداهاتترین وەرزشکاری جیهان دەستنیشانکرا.
کۆی گشتی داهاتی ڕۆناڵدو لە تۆپی پێ و چالاکییە بازرگانییەکان نزیکەی ٢٧٥ ملیۆن دۆلار ( ٢٤٦ ملیۆن یۆرۆ)یە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی دەگمەنە لە مێژوودا. لە پلەی دووەمدا “ستیڤن کوری” ئەستێرەی NBA بە 156 ملیۆن دۆلار دێت، لە پلەی سێهەمیشدا تایسۆن فیوری یاریزانی بەناوبانگی بۆکسێن بە 146 ملیۆن دۆلار دێت. لە پلەی پێنجەمدا لیۆنێل مێسی بە 135 ملیۆن دۆلار (60 ملیۆن لە گرێبەستەکانی و یاریگاکان و 75 ملیۆن دۆلار لە گربەستەکانی تایبەت بە ڕێکلام).
بەم داهاتە سەرنجڕاکێشە، ڕۆناڵدۆ نەک هەر بووەتە پڕداهاتترین یاریزانی تۆپی پێ، بەڵکو بووەتە پڕداهاتترین وەرزشوانی جیهانیش.
لیۆنێل مێسی بە بڕی 135 ملیۆن دۆلار، پشکێکی بەرچاوی داهاتەکەی لە چالاکییەکانی دەرەوەی یاریگادا دەست کەوتووە، بە تایبەت بە 75 ملیۆن دۆلار لە ڕیکلامەوە، کە گەورەترین پشکی ئەم بوارەیە.
نەیمار بە هەبوونی لە ڕیزی ئەو یاریزانانەی کەوا زۆرترین داهاتیان هەیە، نیشان دەدات کە هێشتا هێزێکی دارایی بەرزی هەیە، تەنانەت دوای جێهێشتنی خولی سعودیەش. هالاند کە داهاتەکەی نزیکەی ٦٢ ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا بەشێکی زۆری لە گرێبەستەکەی لەحاڵێکدا بەشێکی زۆر لە داهاتەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی دابینکراوە، ئاماژەیە بۆ گەشەکردنی خێرای ئابوورییەکەی.
No Comment! Be the first one.