چاویارنیوز ـــ هوگۆ ئۆلیڤێرا ڕاهێنەری پێشووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باسی لە عەقڵیەتی ئەستێرە پورتوگالییەکە کرد و ڕوونیکردەوە کە بۆچی پێی وایە کاپتنی پورتوگال دەتوانێت تیپەکەی بەرەو سەرکەوتن لە مۆندیالی هاوینی داهاتوودا ببات.
ئۆلیڤێرا لە کاتی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2010 لەگەڵ کاپتنی ئەوکاتەی هەڵبژاردەی پورتوگال کاریان کردووە و یەکسەر تێگەیشتووە کە ڕۆناڵدۆ ئەو عەقڵیەتەی هەیە کە دەتوانێت بیکاتە یەکێک لە ئەفسانەکانی تۆپی پێ. ڕۆناڵدۆ لەو کاتەدا تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو، بەڵام ڕۆحی ڕکابەرییەکەی هەمیشەیی تێدا بوو؛ ڕۆحێک کە بووە هۆی ئەوەی پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و یەک نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپا و زنجیرەیەک جامی ناوخۆیی بەدەستبهێنێت.
تاکە جامێک کە لە ماوەی ژیانی وەرزشی بێ کەموکوڕی ڕۆناڵدۆدا، لە دەستی ڕزگاری بووە، جامی جیهانییە. پێدەچێت یاریزانە تەمەن 40 ساڵەکە دوا هەلی بەرزکردنەوەی جامەکەی هەبێت لە پاڵەوانێتیەکانی ساڵی داهاتوودا کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
ناوبراوچەندین جار باسی لە خواستی خۆی کردووە بۆ تەواوکردنی کۆکردنەوەی جامەکانی.
ئەمە شەشەمین یاریی ڕۆناڵدۆ دەبێت لە مۆندیالدا و هێرشبەری یانەی نەسر هێشتا لە باشترین ئاستی خۆیدایە. ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردێکی دیکەی شکاند و بوو بە گۆڵکاری مێژووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال پێش وادەی خۆی.
بەردەوامی سەرکەوتنی ڕۆناڵدۆ بەڵگەی عەقڵیەتی ناوازەی ڕۆناڵدۆیە و ئۆلیڤێرا پێی وایە یاریزانە ئەفسانەییەکەی ژمارە ٧ هێشتا تینووی شکۆمەندییە.
ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ گیۆمی سپۆرت لە پرسیاری ئەو وڵامەدا کە بۆچی ڕۆناڵدۆ هێشتا لە ئاستێکی بەرزدا لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا یاری دەکات، ڕوونیکردەوە: “چونکە هێشتا دەیەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەو کاتەی گەنج بوو و ئێستاش هەروایە. ئەو عەقڵیەتە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال، ڕەنگە دوایین مۆندیال کۆتاییەکی گەورە بێت بۆ ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتی”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “پێموایە ئێمە نەوەیەکمان هەیە کە پێویستە شەڕ بۆ نازناوەکە بکات، ئێمە یەکێکین لە پێنج تیپی سەرەکی جیهان کە شەڕ دەکەین بۆ بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە”.
No Comment! Be the first one.