چاویارنیوز ـــ یانەی نەسری سعودی لەسەر داوای ڕۆناڵدۆ بۆ گواستنەوەی ئەفسانەی ڕیال مەدرید کێشەی بۆ تیپی خاڤی ئەلۆنسۆ دروستکرد.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی وەرزشی سکای سپۆرت نەسەر بە ناردنی بڕی پارەی سەیر و سەمەر بۆ رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی ڕیاڵ، دەیەوێت گواستنەوەیەکی دیکە لەمەڕ خواستی ڕۆناڵدۆ ئەنجام بدات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی پورتوگالی هێرشبەری بەرازیلی ڕیاڵ بە باشترین هەڵبژاردە دەزانێت بۆ بەهێزکردنی هێرشبردنی شانبەشانی ئەو دوای نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی نەسر ئەم خواستنەی هێناوەتە ئاراوە.
پێشتر یانەکانی سعودیە هەوڵێکی زۆریان دا بۆ ڕاکێشانی ڤینیسیۆس ئەستێرەیەکی بەرازیلی ڕیال مەدرید بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گرێبەستکردن لەگەڵ باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. ئەمجارە ئەوان بەختی خۆیان تاقی دەکەنەوە بۆ ڕاکێشانی ئەستێرەیەکی تری بەرازیلی ڕیاڵ کە رۆدریگۆیە.
ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆدریگۆ هیوادارە لەگەڵ هاتنی چابی ئەلۆنسۆ خولەکی زیاتر لەتیپەکەدا یاری بکات و لەلایەکی تریشەوە ڕاهێنەری ئیسپانی متمانەی بەتواناکانی ئەو یاریزانە هەیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای سپۆرت هاتووچۆی زۆر لە هێڵی هێرشبەردا لەگەڵ بوونی شەش هێرشبەر وایکردووە رۆدریگۆ بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە و یانەی نەسر دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت ئەستێرەی بەرازیلی بهێنێت بۆ ریاز.
No Comment! Be the first one.